سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ستراتیژیی نوێی دەزگاکەی ئاشکرا کرد و جەختی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی کردەوە وەک کارە لەپێشینەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن ئاماژە بەوە دەدات هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەکانی سووریاوە تاوەکو ئێستا میت ڕۆڵی کاریگەری گێڕاوە و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیش ڕێگەیان نەداوە "هەڕەشەیەکی نوێ" بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا دروست بێت.

لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە، کاڵن ئاشکرای کرد لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانانی پەکەکە نراوە. ئەم پرۆسەیەش بە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە لەقەڵەم دا.

سەرۆکی میت پێی وایە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی تەنیا سەرکەوتنێکی ئەمنی نییە، بەڵکوو قۆناغێکی نوێیە بۆ ئەوەی تورکیا خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و کۆتایی بە کێشەکانی ناوخۆ بهێنێت.

News ID 226878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha