بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و گەیشتن بە حکوومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەبوون، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار خرایەبەر باس و جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و گەیشتن بە حکوومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.
Your Comment