بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: "وه‌ک به‌شێک له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی، که مافی ده‌ستووریی هه‌یه بۆ پێکهێنانی حکوومەت، به‌رپرسیارێتی خۆمان دووپاتده‌که‌ینه‌وه بۆ کاندیدکردنی هه‌رکه‌سێک که چوارچێوه به توانا و شایسته‌ی بزانێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌کان که له ئیراده‌ی گه‌له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به شێوه‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بکات و خزمه‌ت به کاره له‌پێشینه‌کان بکات له ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارییه‌کان، هه‌روه‌ها پێویستی درێژه‌دان به پرۆسه‌ی پێکهێنان به شێوه‌یه‌ک که ببێته هۆی ئه‌نجامێکی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌موو عێراقییه‌کان له‌به‌رچاو بگرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگیی ئه‌مه بۆ داهاتووی عێراق و ناوچه‌که".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، باوه‌ڕی خۆی به پێویستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان، به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رده‌بڕێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌کتر بۆ سه‌روه‌ری نیشتمانی و پرۆسه‌ی ده‌ستووری و ده‌رئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراسی.
هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "گه‌لی عێراق، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌که‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، چاویان له حکوومەتێکی نیشتمانی هه‌مه‌لایه‌نه که نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌یان بکات، ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری وڵات بپارێزێت و خواسته‌کانیان به‌دیبهێنێت، هه‌روه‌ها کراوه بێت به‌ڕووی تێکه‌ڵبوونی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا".
ئەوە لەکاتێکدایە کە چوارچێوەی هەماهەنگی، شەوی 24ـی ئەم مانگە کاندیدکردنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەرمی ڕاگەیاند، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد "دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەپێی کاتە دەستورییەکان ئەنجامبدات".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، دوبارە دەستنیشانکردنەوەی نووری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بژاردەیەکی زۆر خراپە و ئەو کارە بکەن ئەوا "ئەمریکا چیتر یارمەتیی عێراق نادات، بەوەش عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن یان ئازادی نابێت".
Your Comment