بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی تورکیا دوای هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی زیاتر لە ۱۰۰ کەس کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردن لە جەژنی کریسمس و سەری ساڵدا، بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر گەمارۆی ماڵێکیان لە شارۆچکەی یالۆڤا لە کەنارەکانی دەریای مەڕمەڕە لە باشووری ئیستەنبووڵدا.
بهپێی ڕاگهیهندراوی پۆلیس، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەدا هەشت ئەفسەری پۆلیس و ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنی برینداربوون، کە یەکێک بوو لەو زیاتر لە ۱۰۰ شوێنەی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کرانە ئامانج.
داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیس ۱۱۴ هەڵمەتی لە ئیستەنبووڵ و دوو پارێزگای دیکە ئەنجامداوە و لە کۆی ۱۱۵ تۆمەتباری داواکراو ۱۱۰ کەسیان دەستگیرکردوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەسەڵاتداران دەستیان بەسەر فایل و بەڵگەنامەی دیجیتاڵی جۆراوجۆردا گرتووە.
Your Comment