بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی کردوه دەڵێت: به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، له دڵه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌م و هیوادارم له‌م ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه چاره‌نووسساز و نیشتمانییه‌دا، سه‌رکه‌وتووبن و به‌هیمه‌ت و ڕۆڵی ئێوه و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان پێکه‌وه خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و وڵاته‌که‌مان بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی: "ئومێدمان پێتانه وه‌ک یه‌ک تیم کاربکه‌ن بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانی دادوه‌ری، یاسادانان و جێبه‌جێکردن و یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و هاوبه‌شێتی و پاراستنی ئامانجه باڵاکانمان".
تاڵەبانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "به‌دڵنیایشه‌وه به پێکه‌وه‌یی و لێکتێگه‌یشتنمان ده‌توانین سه‌قامگیریی وڵاته‌که‌مان بپارێزین و خواسته‌کانی هاوڵاتییان بهێنینه‌دی".
شایانی باسە له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ڵبژێردرا.
Your Comment