بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی به ۲۰۸ ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ۲۶ ده‌نگی پووچه‌ڵ، سالم عیساوی ۶۶ ده‌نگ، عامر عه‌بدولجه‌بار ۹ ده‌نگ توانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چوار ساڵی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات.
عامر فایز، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كرده‌وه و دواتر ناوی هه‌ریه‌كه له هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی و عامر عبدولجهبار و سالم عیساوی بۆ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شكران، به‌ڵام موسه‌ننا سامه‌ڕایی كه كاندیدی هاوپه‌یمانی عه‌زم بو وتارێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاران كرد و ڕایگه‌یاند، له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق و هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوننه‌كان له كاندیدبوون ده‌كشێته‌وه.
هه‌یبه‌ت حەمەد عەباس حەلبووسی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لەدایکبووی ساڵی ۱۹۸۰ ، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە و لە خولی چوارەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (۲۰۱۸-۲۰۲۲) وەک سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق کاری كردوه، بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی پارتی ته‌قه‌دوم دادەنرێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.
Your Comment