بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەراڵ دانش بەشتاش لهمیانی لێدوانێکدا لهبارهی پڕۆسهی چارهسهری و کۆمهڵگهی دیموکراتیک، ڕایگهیاند، کارەکانی کۆمیسیۆن کە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچن پێیان ناوەتە قۆناغی دووەم و پێویستە هەنگاوی ڕوون بنرێن و هەموارکردنەوەی یاسایی ڕووبدات.
ئهو پهرلهمانتارهی داوای کرد مافی هیوا دانی پێدا بنرێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵپەسێردرێت یاخود بەرتەسک بکرێتەوە و یاساکانی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان بەرکار بکرێن.
ئهوهشی خستهڕوو: "کۆبونەوەی ئهمڕۆی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان گرنگە، هەم ڕاپۆرتی کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجالان، هەم سەرنجەکان دەخرێنە ڕوو، هاوکات پێشنیاری پارتەکان لەسەر ڕێ و ڕێبازی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن وەردەگیرێت، ئێمەش ئامادەکاریی خۆمان کردوە، پێشکەشی دەکەین".
پهیوهست به بهربهسته یاساییهکان، ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت: "سەرچاوەی کێشەکە ئەوەیە کە کورد لەگەڵ دەستوری بنەڕەتی ساڵی ۱۹۲۴ بەتەواویی دوورخرایەوە لە زەمینەی یاسایی، کورد هەرچییەک دەکات ناتوانێت لە دەرگای یاساوە تێپەڕبن، لێدوانەکان، گوتار و قسەکان بۆ باشی بونیان هەیە، بەڵام کاتێک زەمینەی یاسایی بوونی نەبێت، هەموو ئەمانە کورت دێنن، ئەو لێدوانانەی ئەمڕۆ لەبارەی ئۆجالانەوە دەدرێن، هەموان ئاماژەن بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە یاساکانی ئاشتی و ئازادی دەربکرێن، ئەوەش لە ڕوی بەهێزکردنی زەمینەی یاساییەوە گرنگە".
پهیوهست به ههنگاوهکانی پڕۆسهی چارهسهری، مەراڵ دانش بەشتاش ڕونیکردهوه، "دوایین جار پەکەکە وتی کە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێناوە و بڕیارەکانی کۆنگرەکەی ئاشکرا کرد، پێویستە تورکیا دان بەم بڕیارەدا بنێت، پێویستە بەفەرمی بڵێت چیتر پەکەکە 'ڕێکخراوێکی تیرۆریستی' نییە. کاتێک ئەمە ڕوویدا، پێویستە ئەم یاسایە هەموان بگرێتەوە، لەو ڕوەشەوە ئامادەکاریمان کردوە".
داواشی کرد له قۆناغی دوەمی پڕۆسەکە بە هەنگاوی ڕوون و هەموارکردنەوەی یاسایی بنرێت، پێویستە کات درێژ نەکرێتەوە، یاساکانی ئازادی لە پەرلەمان پەسەند بکرێن و وتی: "ماوەیەکی زۆرە لەم بابەتەدا لاوازییەک هەیە، هێشتا پێویستە پەلەی تێدا بکرێت، مەرجە کە کارەکانی یاسادانان بەپەلە ئەنجام بدرێن، دواخستنی لەبەرژەوەندیی کەسدا نییە، لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا کە ئیرادەیەکی هێندە بەهێز بوونی هەیە، ئەو هەموو پێشکەوتنە ڕوویداوە، پێویستە ئەمە بە یاسایی بەرجەستە بکرێت".
Your Comment