بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامەد مەلازگرت، فەرماندەی باڵای پەکەکە، لە قەندیلەوە رایگەیاند: "هەموو ئەو هەنگاوانەی رێبەر ئاپۆ دەستپێشخەریی بۆ کردن، جێبەجێ کراون... هیچ رێوشوێنێکی دیکە ناگیرێتە بەر." گوتیشی: "لە ئێستا بەدواوە، چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا دەکەین و دەبێت ئەوان بن کە هەنگاو دەنێن".
مەلازگرت، دوو داواکاریی سەرەکیی خستەڕوو، یەکەم، ئازادیی ئۆجەلان و وتی بەبێ ئەمە، پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت. دووەم، دانپێدانانی دەستووری و فەرمی بە گەلی کورد لە تورکیا.
هاوکات، سەلدا مەزڵوم گابار، فەرماندەیەکی دیکەی باڵای ژن گوتی: "تاوەکو رێبەر ئۆجەلان لە زینداندا بێت، گەلی کورد ناتوانێت ئازاد بێت. ئێمەش، وەک گەریلا، ناتوانین هەست بە ئازادی بکەین. رێگەی ئێمە بۆ ئازادی بە ئازادیی رێبەرایەتیماندا تێدەپەڕێت".
Your Comment