بافڵ تاڵەبانی: وەڵامدانەوەمان بۆ هێرشەکەی سەر کۆرمۆر توند دەبێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەمان بۆ هێرشکەرانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبووڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین.
سەرۆکی یەکێتی وتیشی، ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان.

بافڵ تاڵەبانی جەختیش دەکاتەوە: وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر.

ناوبراو وتیشی، چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەو میلیشیایانە کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.

News ID 226527

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha