كۆمسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلان دەكات

کۆمیسیۆنی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لە پەرلەمانی تورکیا، شاندێک دەنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی و سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی، کۆ بووەوە و بەگوێرەی میدیاكانی ئەو وڵاتەش، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، بڕیار درا شاندێکی کۆمیسیۆنەکە، بۆ مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکات.

هەر یەکە لە ئەندامانی حزبەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە پەرلەمان، بە بەڵی دەنگیان دا بۆ مەبەستی چوونی شاندێک بۆ دوورگەی ئیمراڵی، بەڵام ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا نەکرد.


لەكۆی ۵۱ ئەندامی كۆمسیۆنەكە، ۳۲ ئەندام بە بەڵی دەنگیان دا و دو لە ئەندامانیش بە نەخێر دەنگیان دا. هەروەها سێ ئەندامێش دەنگیان نەدا و بێلایەنییان هەڵبژارد.


دوای هەنگاوەی پەكەكەكە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و سووتانی چەكەكانی لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە كۆتاییەكانی مانگی (تەمموز/۷)، كۆمسیۆنێكی بەناوی "کۆمیسیۆنی یەکێتیی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی" پێكهێنا بۆ چارەسەری یاسایی كێشەی كورد، كە لە ۵ـی (ئاب/۸)، یەکەمین کۆبوونەوەی تایبەت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی نوێی ئاشتی دەستیپێکرد.

News ID 226487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha