بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ی مه‌سعوود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی کردووه ڕایگه‌یاندوه: "ئه‌مه جگه له دڵسۆزی بۆ تاکی کورد و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی، هیچی دیکه نیه؛ به‌هیوام به‌و دیده بیبینن، ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دیتم، پێشینه‌ی نه‌بوو، هێز و حوکمڕانی و پاره و کڕین و هه‌ڕه‌شه، کوشتنی که‌سایه‌تی تاکی کورد و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیندرا، له پێشتر وێنه‌ی نه‌بوو، ده‌نگ کڕین، تێکشاندنی که‌سایه‌تی تاکی کورد بوو".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "که‌سێک به‌کڕین ده‌نگ ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان، پێتانوایه چۆن بیرده‌کاته‌وه، تاکی کورد فێرده‌که‌ن ده‌نگ و ویژدان بفرۆشێت، چی له ئاینده‌ی چاوه‌ڕێده‌کرێت، به ئاشکرا له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌کان، ناوه‌ندی ده‌نگ کڕین هه‌بوو، ئه‌مه کوشتنی که‌سایه‌تی تاکی کوردنیه، ته‌نانه‌ت له زۆر شوێن کاندید ده‌نگی کادیریی حیزبه‌که‌ی خۆشی ده‌کڕی".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌م هێزی ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کان، خرانه ژێر باری فشاری ئێجگار گه‌وره له هه‌ردولا (وێنه بگرن، سکانی کارتی ده‌نگدان) ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریان خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵدا برایه ژوره‌وه و به‌ناچاری ده‌نگیان پێدرا، له ژێر چاودێریدا، ئه‌گه‌رنا نه‌قڵ ده‌کرێی بۆ دورترین شوێن، ئه‌مه کوشتنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه، کوشتنی متمانه‌یه" و ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، "ئه‌وه‌ی نوێ و مه‌ترسیداربو؛ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت؛ له شاره‌وانی و خوێندنی باڵا... هتد؛ ته‌نانه‌ت له زۆر شوێن مامۆستاش، وێنه‌ی ده‌نگ بگرێت، کاتی ده‌نگدانمان پێبڵێی، دواتر ده‌زانین ده‌نگت به‌کێ داوه، نه‌قڵکرای، گواسترایته‌وه له سلێمانی بۆ کفری، له سۆران بۆ خه‌بات، گله‌یی نه‌که‌یت!".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی وتووە: "هه‌موو به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌کان له‌گه‌ڵ دایک و باوکی قوتابی خرانه‌سه‌رخه‌ت، هیچ حه‌ره‌مێک نه‌ما، ده‌زانن زۆرترین سوتاندن له هه‌مو عێراق بۆ له سلێمانی و هه‌ولێره، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک ناچار به‌ده‌نگدان کراو ناچار به‌ڕه‌سمگرتنی ده‌نگ کراو دواتر سووتێندرا".
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "ئه‌مه‌ی کرا کورتبینی سیاسی بو، بۆ بردنه‌وه‌یه‌کی کاتی، که‌سایه‌تی تاک تێکشکێندرا، له هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی درا، ئه‌مه کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داڕوخان ده‌با، حیزبه‌کانتان ڕه‌نگه خۆیان به براوه بزانن، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌و به‌هاکانیان دۆڕاند".
شایانی باسە له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا که ڕۆژی ۱۱ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چو، ره‌وتی هه‌ڵوێست کە عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەریەتی ڕیزبه‌ندی سێیه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ست هێنا و پێنج کورسی په‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌ر کرد.
Your Comment