کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی په‌یمانگه‌ی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن (KIE)، ژمارەی کورسیی پێکهاتەکانی کەرکووک لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ۲۰ ساڵی رابوردودا (۲۰۰۵-۲۰۲۵) گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه، "مانگی هەنگوینی" لیستەکانی کورد لە بازنەی هەڵبژاردنی کەرکووکدا، لە هەڵبژاردنی یەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بووە.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لیستەکانی پێکهاتەی کورد دوجار زیاتر بوە لە نیوەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایە، ئەوانیش لە هەڵبژاردنەکانی {ساڵی ۲۰۰۵- ۵ کورسی لە کۆی ۹ کورسی/ لیستی برایەتی} و {ساڵی ۲۰۱۴ - ۸ کورسی لە کۆی ۱۲ کورسی/ یەکێتی ۶ کورسی و پارتی ۲ کورسی}.
پێکهاتەی کورد لە سێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (۲۰۱۰ و ۲۰۱۸ و ۲۰۲۱) نیوەی کورسییەکانی پاریزگای کەرکووکی بەدەستهێناوە، کە شەش کورسییە لە کۆی ۱۲ کورسی.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا بۆ یەکەمیىجارە لیستەکانی پیکهاتەی کورد لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۵دا کەمتر لە نیوەی کورسییەکانی پارێزگای کەرکووکیان بەدەستهێناوە، کە ۵ کورسییە لە کۆی ۱۲ کورسی (یەکیتی چوار کورسی و پارتی یەک کورسی).
په‌یوه‌ست به پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب، لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۵دا بۆ یەکەمیىجارە لیستەکانی پیکهاتەی عەرەب هێندەی لیستەکانی پێکهاتەی کورد کورسی پارێزگای کەرکووک بەدەستبهێنن.
په‌یمانگه‌ی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن (KIE) ده‌ڵێت، دابه‌زینی کورسی کورد و زیادبونی کورسیه‌کانی پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب له کەرکووک، جێگەی سەرنجە و نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیری بکرێت، بە تایبەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و پەرلەمانی عێراق.
په‌یوه‌ست به پێکهاتەی تورکمان، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له کەرکووک بە گشتی پارێزگاری لە دو کورسی خۆی کردوە.
۱۱ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چو، له پارێزگای کەرکووک یه‌کێتی وه‌ک براوه‌ی سه‌ره‌کی خۆی ڕاگه‌یاند که ژماره‌ی کورسیه‌کانی ۴ کورسیه و پارتیش ۱ کورسی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب ۵ کورسی و پێکهاته‌ی تورکمانیش ۲ کورسی به‌ده‌ست هێنا و کورسی کۆتاش بۆ پێکهاته‌ی مه‌سیحی بوو.

Your Comment