ناوچە دابڕێنراوەکان
-
تورکیا لە کەرکووک؛ چاوێک لەسەر سیاسەت و چاوەکەی تر لەسەر نەوت
کۆمپانیای حکوومیی نەوتی تورکیا بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانیی BP، پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی کەرکووکی خستە سەرووی کارنامەی بەرنامە هاوبەشەکانیانەوە.
-
نوێنەری بەرەی تورکمانی:
گۆڕینی پۆستەکانی کەرکووک لە نێوان کورد، عەرەب و تورکماندا دەکرێت بە یاسا
«ئەرشەد ساڵحی» ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی پەیوەست بە دابەشکردن و گۆڕینی پۆستە کارگێڕییەکانی کەرکووک لە نێوان سێ پێکهاتە سەرەکییەکەدا، خەریکە دەبێتە یاسا.
-
داهاتووی لێڵی کەرکووک؛ ئایا کورد بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەبێت «چاوەڕێی موعجیزە» بێت؟
سڕینەوەی ماددەی ١٤٠ لە کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق، جارێکی دیکە داهاتووی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێری خستووەتە ناو تەمومژی نادیارییەوە؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، بێ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی، هیچ چارەسەرێکی بۆ بەدی ناکرێت.
-
پارێزگاری نوێی کەرکووک بە فەرمی دەستبەکاربوو
محەممەد سەمعان کەنعان، وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک لە بەردەم سەرۆکی دادگەی پارێزگاکە سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی دەستبەکاربوو.
-
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان:
بەغدا پێچەوانەی بنەما گشتییەکانی مادەی ۱۴۰ـی دەستوور، هەنگاو دەنێت
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری (گوڵاڵە) لە ناحیەوە بۆ قەزا هەوڵێکی ترە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای بەشێکی تری ناوچە کوردستانییەکان.
-
کورد و عەرەب لە کەرکووک یەکسان بوون؛ دابەزینی مێژوویی پشکی کورد
بۆ یەکەمجار ژمارهی کورسیهکانی کورد لە پارێزگای کەرکووک لێژبێتەوە بەرەو کەمتر لە نیوەی کورسییە گشتییەکانی پارێزگاکه و هاوتایه لەگەڵ کورسییە گشتییەکانی پێکهاتەی عەرەبدا، کورد ۵ کورسی، پێکهاتهی عهرهب ۵ کورسی و تورکمانیش ۲ کورسی بهدهست هێناوه و کورسی کۆتاش بۆ پێکهاتهی مهسیحی بوه.