کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ڕێژەی لە ٩٩.٧٤٪ دەنگی جیاکراوە، کورد توانیویەتی تا ئەم کاتە ٥٨ کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت ئەمە لە کاتێکدایە لە خولی پێنجەمدا ٦٣ کورسی هەبوو.
ئەنجامی بەرایی خولی شەشەم (٢٠٢٥) کورسیەکانی پارتە سیاسیەکان بەم شێوەیەیە:
پارتی:٢٧ کورسی
یەکێتی: ١٨ کورسی
هەڵوێست: ٥ کورسی
یەکگرتوو: ٤ کورسی
نەوەی نوێ: ٣ کورسی
کۆمەڵ: ١ کورسی
ژمارەی کورسی پارتە سیاسیەکان لە خولی پێنجەمدا (٢٠٢١) بەم شێوەیە بوو:
پارتی:٣١ کورسی
یەکێتی: ١٨ کورسی
نەوەی نوێ: ٩ کورسی
یەکگرتوو: ٤ کورسی
کۆمەڵ: ١ کورسی
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە ٥٦.١١٪ بوو.
Your Comment