بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ده‌نگدانی تایبه‌ت له که‌شێکی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چوو، کۆی گشتیی به‌شداربووان ملیۆنێک و ۱۰۰ هه‌زار ده‌نگده‌ربوو له‌کۆی ملیۆنێک و ۳۱۳ هه‌زار ده‌نگده‌ر که رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشته ۸۲.۴۲%ی کۆی ده‌نگده‌ران".
هەروەها دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: رێژەی بەشداری کردنی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ۹۸٪ بووە کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر: ۱۰۹ هەزار و ۵۰۸ دەنگدەر؛ ۹۸٪
پارێزگای سلێمانی: ۱۰۶ هەزار و ۳۵۰ دەنگدەر؛ ۹۸٪
پارێزگای دهۆک: ۵۵ هەزار و ۴۱۱ دەنگدەر: ۹۷٪
ئاوارەکانی دهۆک: ۲۰ هەزار دەنگدەر؛ ۷۷٪
ئاوارەکانی هەولێر: ۳۹۱ دەنگدەر؛ ۷۱٪
Your Comment