کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەپێی ئاگادارییەک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە: واشنتن ناوی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر و ئەنەس خەتاب، وهزیری ناوخۆی سووریا له لیستی "تیرۆریستە جیهانییە تایبەتەکان" لابردووە.
هەنگاوی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر شهرع لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوە و سزا ئابوورییە توندەکانی سەپێندراو لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریا لە ساڵی ۲۰۱۱، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا دێت.
ئیدارە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا هەرچەشنە سووک کردنی سزاکانیان بەستەوە بە پێشکەوتن لەسەر ڕێڕەوی سیاسی و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی.
Your Comment