دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەی تورکیای سەبارەت بە دەمیرتاش ڕەت کردەوە

دادگای ئەورووپا تانەیەكی توركیای بۆ مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان رەتكردەوە و بەمشێوەیە بڕیاری ئازاد کردنی دەمیرتاش وەکوو خۆی مایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگی ڕابردوو وەزارەتی دادی توركیا تانەی دا لە دووەمین بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئەوەش بووە هۆی دواكەوتنی ئازادكردنی دەمیرتاش.

لەوەڵامدا فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە و بەم رەتکردنەوەیەش، ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی پێشێل کردن و ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە  ٤تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە  و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانیان ڕەتکردوەتەوە بە بیانوی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلاکەرەوە نەبوون و دەمیرتاش لە دادگاکانی تورکیا ٤٧ دۆسیەی تاوانی بۆ دروستکراوە.

News ID 226382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha