بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیا ئەنادۆڵ جێت لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە لە هەفتەیەکدا چوار گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی رێکدەخات، بەپێی بلیتی گەشتەکەی نرخەکەی زۆر هەرزانە و تەنها ٩٩ دۆلارەو یەکەم گەشتی لە ٣ کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات.
رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لهلایهن (هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین) بڕیاریداوە له ٣ ی تشرینی دووەم گهشته ئاسمانیهكانیان له نێوان (ئیستەنبووڵ-سلێمانی- ئیستەنبووڵ) ههفتانه به ٤ گهشت دهست پێبكاتەوە.
پێشتریش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد، بەو بڕیارەش، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی ئاساییکردەوە.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا ڕاگەیاند. تورکیا هۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە" لە پارێزگای سلێمانی، و بە تایبەتیش ئاماژەی بە "هێنان و بردنی چەک و تەقەمەنی" لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەکرد.
Your Comment