بەرپرسێکی کورد لە سووریا هۆشداری دەداتە ئەحمەد شەرع: SDF هێڵی سوورە

ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، حکوومەتی ڕاگوزەری سووریای بە بەرپرسیار زانی لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیاکورد لە لێدوانێکدا دەڵێت: دواخستنی جێبەجێک ردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار لەلایەن دەسەڵاتداران لە دیمەشق، ئایندەی ڕێککەوتنەکە دەخاتە ژێر گومانەوە.

لەو چوارچێوەیەدا چیاکورد جەختی لەوە کردەوە کە چەکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) "هێڵی سوورن" کە ناتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت، چوونکە گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر پێکدەهێنن.

هاوکات چیاکورد ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی سووریادا کرد و بە تێکدانی هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا زانی. تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەیە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا ڕوودەدەن.

سەبارەت بە سیستمی حوکمڕانی لە سووریا چیا کورد جەختی لەوە کردەوە کە سیستەمی لامەرکەزیی، یەکگرتوویی خاکی سووریا دەپارێزێت.

News ID 226207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha