ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، حکوومەتی ڕاگوزەری سووریای بە بەرپرسیار زانی لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار.
بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەکە لە سووریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، نەک چارەسەرێک کە وڵاتەکە لەم قۆناغەدا پێویستی پێیەتی.