گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ ۱۰ی ئاب دواخراوە

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، بەهۆکاری گرفتی لۆجستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ ڕۆژی دووشەمە دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پارێزگای حەسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی دووشەممە۱۰ی ئاب ۶۴۸ خێزان لە ئاوارەکانی سەرێکانی لە شارۆچکەی توێناوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

هەر لەمبارەوە لەچوارچێوەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانیدا نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ شاندێک لە ئاوارەکان کۆبووەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوتوێکران.

بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا ۷۰ هەزار ئاوارەی سەرێکانی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریا جیگیرکراون، کە ۳۳ هەزار لەوانە لە کەمپەکاندا دەمێننەوە و دۆخی گوزەرانیان خراپە.

لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ۲۹ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ نێوان هەسەدە و دەستەڵاتی کاتیی سووریا بڕیارە سەرجەم ئاوارەکانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

News ID 227672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha