ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلیدا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ماڵپەری"نومیدیا ۲۴" دەڵێت: هەر هێرشێک یان ئەگەری ڕوودانی شەڕێک، ڕەنگە ببێتە چەخماخەی پێشوییەكی گەورە لە سەرانسەری وڵات.
ئیلهام ئەحمەد، راشیگەیاند: نەبوونی ڕێگەچارەی سیاسی و گوتاری هەڕەشە ئامێز، هەوڵەکانی دیالۆگ تێکدەدات و سەقامگیری لە سوریا دەخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رێبازی بونیادنەری هێزە نێودەوڵەتییەکان بەشدار دەبێت لە ئاشتی، بەڵام هەڵكشان دەرگاكانی ئاژاوە دەکاتەوە.
ئیلهام ئەحمەد، هۆشداریشیدا لەوەی، لێدوانەکانی ئەم دواییە، بەتایبەتی ئەو لێدوانانەی لەلایەن سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی دراوە، زەنگی مەترسیی شەڕێكی ناوخۆی سەرتاسەرییەو ئەو شێوازە ئاخاوتنە دوژمنکارانەیە، خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سوریاو ناوچەکە ناکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بەردەوامە سەرەڕای نەبوونی ئەنجامێكی بەرجەستە، پرۆسەی سیاسی تەنها بە ئیرادەی خودی سوریاییەکان و پشتیوانیی بونیادنەری نێودەوڵەتی سەرکەوتوو دەبێت.
ئیلهام ئەحمەد، داوای هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد لەبری ئەوەی گرژییەکان زیاتر بکەن، پشتیوانی لە پرۆسەکە بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە، ئیرادەی سوورییەکان کلیلی چارەسەرە.
Your Comment