کۆمیسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
لیژنەی پەرلەمانی تورکیا دیدارێکی زۆر بە بایەخیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامداوە
هاوسەرۆکی پارتی یەكسانی و دیموكراسی لە میانی کۆبوونەوەی گرووپی پەرلەمانی پارتەکەیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو دیدارە كرد کە لەلایەن لیژنەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی بەڕێوەچوو.
-
دەوڵەت باخچەلی:
چوونى شاندی پەرلەمان بۆ ئیمرالی پێشهاتێکی مێژووییە؛ با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت
سەرۆکی مەهەپە سەردانی شاندی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی بە "پێشهاتێکی مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت: "با تیرۆر بۆ هەمیشە لە ژیانماندا ڕیشەکێش بکرێت، با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت".
-
شاندی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بووەوە؛
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی سەردانی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ ئیمرالی و کۆ بوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی بووە".
-
سەرۆکی تورکیا:
هەرکەس هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت بۆ باجەکەی ئامادە بێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، کوردەکان لە هەر کوێیەک بژیت برای ئێمەیە و هەرکەسێکیش هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات.