بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ۱‌ی (ئه‌یلول/۹) ڕۆژی جیهانیی ئاشتییه‌وه بڵاویكرده‌وه: "بانگه‌وازه‌كه‌مان بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیک، هه‌نگاوێكی سیاسیی ئاسایی نییه، به‌ڵكوو هه‌نگاوێكی ستراتیژیی و قۆناغێكی مێژوییه، به‌م بانگه‌وازه، هه‌م له توركیا و هه‌م له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌رگای سه‌رده‌مێكی نوێكراوه‌ته‌وه، تاوه‌كوو ژیانی ئاشتییانه و دیموكراتیک جێگه‌ی شه‌ڕ و وێرانكاریی بگرێته‌وه".
ئۆجەلان ڕاشیگه‌یاندووه: "ئه‌مه ته‌نها داخوازییێک نییه، به‌ڵكوو ڕاستییێكی به‌رجه‌سته‌یه و پێویسته به هه‌لی به‌هێز و هه‌نگاوی پراكتیكی به‌دی بهێنرێت. چوونكه ئاشتییێكی ڕاسته‌قینه، ته‌نها به بێده‌نگ كردنی چه‌ک و كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێكدادان، به‌دی نایه‌ت، هه‌ركات ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گرته‌وه، ئه‌وكات ئاشتییه‌كی ڕاسته‌قینه دێته‌دی".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها مافێک نییه بۆ گه‌لانمان، به‌ڵكوو ئه‌ركی سه‌ره‌كییه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، حه‌تمه‌ن به تیكۆشانی گه‌لانمان، پایه‌كانی ئاشتی و دیموكراسی و به‌هاكانی ئازادی قایمتر ده‌بن و له‌نێو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت، ئیتر ئه‌م وڵاته ده‌بێته وڵاتی ئه‌وانه‌ی كه ئاشتی و ژیانی دیموكراتیک هه‌م وه‌ک ماف و هه‌م وه‌ک ئه‌ركی خۆیان ده‌بینن".
ئۆجەلان ده‌شڵێت: "به‌بۆنه‌ی ۱‌ی (ئه‌یلول/۹)ه‌وه، بانگه‌واز له گه‌لانمان ده‌كه‌م كه خاوه‌نداری له‌م ئه‌ركه مێژوییه بكه‌ن و ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادی فراوانتر بكه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "له‌و بڕوایه‌دام، هه‌موان له جدییه‌ت و هه‌ستیاریی ئه‌م قۆناغه تێده‌گه‌ن و ڕه‌چاوی ده‌كه‌ن و به ڕۆحییه‌تێكی ئاشتیخوازانه‌وه هه‌نگاوده‌نێن، به‌م بڕوایه‌وه، سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بێ پایانی خۆمتان ئاڕاسته‌ده‌كه‌م".
Your Comment