بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۰۲:۰۰ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۰ـی ئابی ۲۰۲۵، کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم جهختی کردوهتهوه لهسهر ئهرێنیى بوونی کۆبونهوهکه و وتویهتى: "کۆبوونەوەیهکى باشمان ئهنجامدا".
ناوبراو ئاماژهى بهوشداوه، "بەرەوپێشچوونی باش لە کۆبوونەوهکهدا هەبووە و دەمانەوێت لەماوەی هەفتەیەکدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی بگەینە ڕێککەوتن".
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم دەگەڕێتەوە هەولێر و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەچنەوە بەغدا و درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن؛ تاوەکوو پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق واته سێشهممهى داهاتوو، ڕەشنووسی کۆتایی ئامادە بکەن.
ئەندامانی شاندی حکوومهتى عێراق له کۆبوونهوهکهى ئهمڕۆدا بریتیى بوون له (تەیف سامی وەزیری دارایی، محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانان، خالید شوانی وەزیری داد، بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵاو خالید بەتال وەزیری پیشەسازیی).
هاوکات شاندهکهى ههرێمیش پێکهاتبوون له (ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، هەشت بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتی داراییو دیوانی چاودێری دارایی ههرێم).
Your Comment