ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە شاندەکەیان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننەکان دەست بە گفتوگۆ دەکات بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
ئەندامێکی شاندی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت تا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەغدا، لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بگەنە ڕێککەوتن.