هێزە ئەمریکییەکان لە بەغداوە بەرەو هەولێر دەکشێنەوە

کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت بەرەو هەولێر لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دەستپێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک له‌ حکوومەتی عێراق بە کەناڵی جەزیرە-ی ڕاگه‌یاندووه: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەو هەولێر دەکشێنەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد: "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش وەک جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن"، ڕوونیشی کردەوە "مەشقکارە سەربازییەکان لەو وڵاتە دەمێننەوە و هیچ پەیوەندییێکیان بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نییە".

كشانه‌وه‌كه‌ به‌پێی ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکایە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە مانگی ئەیلولی ۲۰۲۵ دەستپێدەکات، هاوکات هێزەکان لە هەولێر تا ئەیلولی ۲۰۲۶ دەمێننەوە.

News ID 225931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha