بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پنتاگۆن له په‌یامێکدا پابه‌ندبوونی خۆی به که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه سه‌ربازییه‌که‌ی له عێراق دووپات کرده‌وه، له‌باره‌ی پرۆسه‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێکی ئه‌مریکی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێندرێت به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: به‌غدا سه‌رکردایه‌تی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی داعش له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی ده‌کات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان له‌بری ئه‌وه سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی داعش له سووریا ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کارمه‌نده‌کانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ش کردوه، هه‌رکاتێک قۆناغی گواستنه‌وه‌که ته‌واو بو، کۆی گشتی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له عێراق که‌متر ده‌بێته‌وه له دوو هه‌زار سه‌رباز که زۆربه‌یان له هه‌ولێر بنکه‌یان ده‌بێت، "هێشتا ژماره‌ی کۆتایی دیارینه‌کراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێڵی کاتیی دیاری بکرێت".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ڕایگه‌یاند، "داعش چیتر مه‌ترسییه‌کی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر حکوومه‌تی عێراق یان بۆ ئه‌مریکا له خاکی عێراقه‌وه دروست ناکات"، ئه‌مه‌ی به "ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره وه‌سفکرد که ڕێگه‌مان پێده‌دات به‌رپرسیارێتی زیاتر بگوازینه‌وه بۆ عێراق بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی هه‌وڵه ئه‌منییه‌کان له‌و وڵاته‌دا".
ئه‌مریکا له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۲۵ نزیکه‌ی ۲۵۰۰ سه‌ربازی له عێراق هه‌بووه و زیاتر له ۹۰۰ سه‌ربازیشی له سووریا هه‌بووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که له ساڵی ۲۰۱۴ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێکهێنرا، له کاتێکدا زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌مریکا ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ عێراق ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بنکه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بکشێته‌وه و ڕاده‌ستی به‌غدا بکات، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه ڕایگه‌یاندوه، گواستنه‌وه‌که هێشتا "له به‌رده‌وامیدایه" و ڕه‌تیکرده‌وه زانیاری زیاتر بدات.
Your Comment