بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ۱۶ـی ئابی ۲۰۲۵، محەممەد شیاع سوودانی لە برووسکەیێکی پیرۆزباییدا، خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو پارتە لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتمانییەکان لە ڕەوت و لایەنە جیاوازەکان، لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و بەشداربوون لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسیی وەبیر هێنایەوە.
سوودانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون.
Your Comment