بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایدەگەیێنێت: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوە كردووە گوایە لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغداد، ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ کراوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەش داوە: دەیەوێت ڕاستییەکان روون بکاتەوە بەوەی: عێراق كۆنووسێكی ئەمنیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، لە ۱۹ی ئازاری ۲۰۲۳ واژۆ کراوە، کە ناسراوە بە ڕێککەوتنی هاوبەشی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکان و ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران لە هەرێم.
ئاماژە بەوەش دەكات: هەماهەنگی کراوە بۆ گۆڕینی ئەو كۆنووسە یان یاداشتی لێكگەیشتنە ئەمنییە، بۆ هەمان ناوەرۆک بە ئاسایشی سنوورەكان و هاوكاری ئەمنیی و ئەوەی پەیوەستە بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بە هەر پێنج حزبەكەیەوە.
جەختیش دەكات: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی کە واژۆ کرابوو، پێش دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر ئێران ئامادەکرابوو، کاتێکی پێویستی پێدراوەو لە کاتی سەردانەکەدا واژۆ کرا، پێداگریش دەكات لەوەی، هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نییە، بەڵکوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنییە.
Your Comment