ئۆپۆزیسیۆن
-
کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر:
کاتی نێو رێککەوتنی ئەمنی بۆ چەک کردنی حزبە نەیارەکانی ئێران درێژ نەکراوەتەوە
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، وادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران درێژ ناکرێتەوە و سوورن لەسەر جێبەجێکردنی تاوەکوو ۱۹ی ئەیلوولی ۲۰۲۳.
-
هاوسەرۆکانی هەدەپە پۆستەکانیان ڕادەست دەکەن
بەشی تورکیا- میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان رایانگەیاند، لە کۆنگرەی ئەمجارەدا خۆیان بەربژێر ناکەن.
-
جەیمز کێری، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەگەر کڵیچدارئۆغڵۆ سەرکەوێت، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی مافی کوردەکانەوە نادات
بەشی جیهان- جەیمز کێری بڕوای وایە کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی تورکیا، تەنانەت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانیشدا سەرکەوێت بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا دەرناکات و بە ئاوڕدانەوە لەوە کە دوو پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستەوەیە، بە واتای ئەوە دەبێت کە لەم خولەدا لە پەرلەمانی تورکیا هیچ یاسایەک لە بەرژەوەندیی کوردەکان تێناپەڕێت.
-
ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵنەگرێت هاوبەشی پێشێل کردنی یاسایە
ساڵیحە ئایدەنیز سیاسەتوانی کورد دەڵێت تەنها بەردەنگی پرسی کورد لە تورکیا ئۆجەلانە و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆن کرد ئەگەر دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری پەکەکە بێنێت.
-
لێکۆڵینەوەی پەیمانگای واشنتۆن:
کوردەکان لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۳ی تورکیا چ دەورێک دەبینن
بەشی جیهانی- پەیمانگای واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دووری نازانێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی دابێدا هانا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ببات ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی ڕۆڵی کورد لە تورکیا.
-
کۆمپانیای گەزیجی بۆ ڕاپرسی:
بە ئەگەری زۆرەوە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێت
بەشی تورکیا- کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی بۆ راپرسی رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی ڕاپرسییەکان بە ئەگەری زۆرەوە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێت.