بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، مەسعوود بارزانی له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی له هه‌ریه‌ک له گوینده‌لن گرین کۆنسووڵی نوێی ئه‌مریکا له هه‌ولێر و ستیڤ بیتنه‌ر کۆنسووڵی پێشووی ئه‌مریکا له هه‌ولێر کرد.
له دیداره‌که‌دا مەسعوود بارزانی هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌ردوو کۆنسووڵی نوێ و پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌رکه نوێکانیاندا خواست و سوپاس و پێزانینی هه‌بوو بۆ کۆنسووڵی پێشووی ئه‌مریکا که له ماوه‌ی کارکردنی له هه‌رێمی کوردستان ڕۆلی به‌رچاوی هه‌بووه له به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان و کارکردنی هاوبه‌ش و چاکسازییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
مەسعوود بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا کرد، له دوای کۆڕه‌وی ساڵی ۱۹۹۱ و ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و ئه‌و هه‌ڵوێست و پشتیوانیانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به‌رز نرخاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا کۆنسووڵی پێشووی ئه‌مریکا له هه‌ولێر سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی کوردستان کاری کردوه و ئاماژه‌ی به پاڵپشتی مەسعوود بارزانی و داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت کرد بۆ ڕایی کردنی کاره‌کانیان و جه‌ختی له په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و تیشکی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕۆڵی مەسعوود بارزانی له ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کان له ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌رز نرخاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، کۆنسووڵی نوێی ئه‌مریکا باسی له ڕۆڵی مەسعوود بارزانی کرد و به ڕۆڵێکی ئه‌فسانه‌یی وه‌سفی کرد و جه‌ختی له په‌یوه‌ندیی به‌هێزی به‌رده‌وامی و دوولایه‌نه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، دوایین گۆڕانکاریه‌کان و ئالنگارییه‌کانی ناوچه‌که و پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا و بارودۆخی سووریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون.
Your Comment