بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: له ديدارێکدا وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌کاربوون، نێچیرڤان بارزانی کۆنسووڵى ئەمریکای له هه‌موو پشتيوانييه‌ک بۆ سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى دڵنیا کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵی بيتنه‌ر ده‌ربڕی که له ماوه‌ى ئه‌رکه‌که‌يدا کارى کردووه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا.
دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى هاوکارى و پشتگيريى ئه‌مريکاى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له بواره جياکاندا کرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و فراوانکردنى هاريکاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مريکادا کرده‌وه.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، لاى خۆيەوە، بيتنه‌ر کۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌مريکا سوپاسی نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانی کرد بۆ پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى.
ئاماژە بەوەش کراوە، گوينده‌لن گرين، کۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌مريکا دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى وه‌ک هاوپه‌يمانێک به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌رده‌واميى هاريکاريى هاوبه‌ش و فراوانکردنيانه.
په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و دوايين پێشهاته‌کانى سووريا و ناوچه‌که به‌گشتى، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داهاتووە.
Your Comment