نه‌وتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت، تا ساڵێكی دیكه‌ كێشه‌ی مووچە نامێنێت

بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ و داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی حکوومەتی عێراق بكات، تا ساڵێكی دیكه‌ مووچه‌ به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئەمڕۆ ئامادە نەبوون ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتەکە بدەن، بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان، سبەی پێویستە بیدەن بۆئەوەی مووچەی مانگی (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۵ بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، "ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەکاری کرد بۆ وەرگرتنی ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەڵام هەرێم بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان نەیدا".

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئەگەر ئەم ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتە و ۱۲۰ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بدرێت، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی (حوزه‌یران/۶) دیت، لە ئەگەری بەردەوامی هەرێمیش، تاوەکوو ساڵێکی دیكه‌ مووچە بەردەوام دەبێت".

News ID 225883

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha