بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسعوود بارزانی ئهمڕۆ پێنجشهممه ۳۱ی تەموزی ۲۰۲۵ له یادی ۴۲ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان، ڕایگهیاند: "لە درێژایی ساڵدا کەم ڕۆژ هەن یادی کارەسات و تاوان و زوڵمێک نەبێ کە لە لایەن حکوومەتەکانی عێراق دەرهەق گەلی کوردستان نەکرابێت، ۴۲ ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆ ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی نۆ ساڵ هەتا پیرەمێردی نەوەد ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کردن".
ئاماژهی بهوهش کردوه، ئەو تاوانە بەشێک لەو تاوانانە بوو کە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلی کوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێن کردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و کیمیانباران کردنی هەڵەبجە و دەڤەرەکانی تری کوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری هاوڵاتیانی کورد.
مهسعوود بارزانی دهڵێت: "ئەو عەقڵیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تر بوو عەقڵیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری بوو کە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواکەوتن، بە داخەوە هێشتا هەندێک کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقڵیەتە سیاسەت دەکەن. دەبێ هەموو لایەک بزانن هەتا ئەو عەقڵیەتە مابێت، عێراق هیچ کات ناحەسێتەوە".
Your Comment