بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهدههم بارزانى له پهیامهكهیدا نوسیویهتى: "دروست ئەمڕۆ ۴۲ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت کە هەزاران مرۆڤی بێتاوان، تەنها لەبەرئەوەی كورد بوون، لە کردەوەیێکی دڕندانەدا كۆمەڵكوژ کران، بۆیە ئەو کارە نامرۆڤانە بۆ هەمیشە ئیدانەو ڕسوا دەکەم".
بهپێویستى دهزانێت: "حكوومەتی ئێستای عێراق، قەرەبووی مادی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لە ڕابردوودا لەلایەن حکوومەتی عێراقی بەعسەوە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدراون".
ههر له پهیامهكهیدا ئهدههم بارزانى دهڵێت: "هەروەها دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال و کیمیاباران و بارزانییەکانیان جینۆساید کرد و ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لە هەولێر و شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن، پێویستە بە زووترین کات لەپێش چاوی جەماوەری کوردستان و بارزان، بۆ سارێژکردنی برینی مەعنەوی و گەڕاندنەوەی کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان لەم شارە و هەموو شوێنەکانی تر دەربکرێن".
زیاتر لهوبارهیهوه ڕایگهیاندوه: "لەڕابردودا بەرپرسانی دەسەڵاتی هەولێر، بەدەمی خۆیان لە میدیاکانەوە ئاماژەیان بە بوون و مانەوەی ئەو بەعسیانە کردبوو کە لە کوردستان نیشتەجێن، بێگومان قەرەبووی مادی و مەعنەوی هاوسەنگی یەکن، دەکەوێتەسەر شانی هەولێر و بەغدا".
Your Comment