بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئاگاداركردنەوەیێكدا، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە کە لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەری "میدل ئیست ئای" بەریتانیدا هاتووە، سەبارەت بە هێزەکانیان و ڕۆڵی داهاتوویان لە سووریا.
هەسەدە جەختش دەكەنەوە لەوەی ئەو زانیاریانە ناڕاستن و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتییە، بەشێوەیێكی ئەنقەست.
ماڵپەری "میدل ئیست ئای"بەریتانی، دوێنێ لە ڕاپۆرتێكدا كە لە زارى سەرچاوەیێكی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: تەحمولی ئەمریکا و تورکیا لەگەڵ هێزەكانی سووریا دیموكرات بەرەو كۆتایی دەڕوات و لە میانی کۆبوونەوەیێکدا کە هەفتەی ڕابردوو لە سووریا بەڕێوەچووه ۳۰ رۆژیان بە هێزەکانی سووریای دیموکرات داوە بۆ ئەوەی تێكەڵ بە حکوومەتی دیمەشق بن.
Your Comment