بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ کەناڵی BBC، باسی له‌وه‌کردوه: "ئێمە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ تورکیا و کەناڵێکی کراوە هەیە بۆ هەماهەنگی تەنها بۆ هەماهەنگی، پێویستمان بە گفتوگۆ و هەماهەنگی فراوانترە لەگەڵ ئەنقەرە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئەمنییەکان کە جێگەی نیگەرانی هەردوو لایەنە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە: لە ئێستادا هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) سەرنجی لەسەر داماڵینی چەک نییە، بەڵکوو بەدوای "پڕۆسەی یەکگرتن"دا دەگەڕێت کە بتوانێت بیکاتە بەشێک لەو پێکهاتەیەی کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری سووریادا مسۆگەر دەکات.
ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، ڕوونی کردەوە، کە "دانوستانەکان لەگەڵ ڕژێمی سووریا کۆتایی نه‌هاتووه و دەبێت بەردەوام بێت"، ئەو ناکۆکییانەی لە هەندێک کۆبوونەوەدا هه‌ن، بەهۆی پچڕانی گفتوگۆی نێوان سورییەکان له چەندین ساڵی ڕابردودا، ئاسایین و به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن.
ئیلهام ئەحمەد هه‌روه‌ها ڕەتی کردەوە هیچ نیازێکیان هەبێت بۆ جیابوونه‌وه له سووریا و جەختی لەوە کردەوە: "ئیدارەی خۆسەر داوای سەربەخۆیی و فیدڕالیزم ناکات، بەڵکوو بەدوای مۆدێلی حوکمڕانی ناوخۆیی لامەرکەزیدا دەگەڕێت کە ڕێگە بە سوورییەکان بدات کاروباری خۆیان لە چوارچێوەی یەکێتی وڵات‌دا بەڕێوەببەن".
Your Comment