بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕووداو دوو سەرچاوەی پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاندووە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەیە.
سەرچاوەیێکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەی سبەی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات جێگرانی سەرۆکی پارتین بەشداری دەکەن".
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش دەڵێت: سەرۆکی شاندی حیزبەکەیان بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت.
Your Comment