مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە بەشداریی مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە

بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیێک لە ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تێیدا ئامادە دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕووداو دوو سەرچاوەی پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاندووە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەیە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەی سبەی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات جێگرانی سەرۆکی پارتین بەشداری دەکەن".

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش دەڵێت: سەرۆکی شاندی حیزبەکەیان بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت.

News ID 225739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha