سووتاندنی چەک
-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە:
ڕەشنووسی یاسای پەشیمانی کایەیەکی هەرزانە و پرۆسەی ئاشتی تێکدەدات
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، خەبات ئاندۆک، لە هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات، تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی و بابەتی چەکدانان لە تورکیا.
-
ئۆجەلان: لە سەردەمی PKKوە، تێپەڕین بۆ قۆناغی کۆمەڵگەی دیموکراتیک
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی بۆ ڕۆژنامەی کۆمۆناڵ ناردووە و دەڵێت پاش کۆتایی سەردەمی خەباتی چەکداریی پەکەکە قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە کە میحوەرەکەی نەک خەباتی چەکداری بەڵکوو بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگایە لەسەر پارادایمێکی نوێ.
-
قەرەسوو ڕەخنە لە دەسەڵاتی تورکیا و بێدەنگیی ئەورووپا دەگرێت
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی پرسی "مافی هیوا" بۆ ئەو بەندکراوانەی سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ئەنجام بدات. لەم چوارچێوەیەدا، چەندین ڕێکخراوی یاسایی، مەدەنی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی نامە و ڕاپۆرتی فەرمییان ئاڕاستەی ئەنجوومەنەکە کردووە.
-
نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە
نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.
-
زانیاریی نوێ لەسەر ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ سەرکردەکانی PKK؛
زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە خۆش دەکرێت
لە کاتێکدا حکوومەتی تورکیا هێشتا بە فەرمی وردەکارییەکانی ئەو پرۆسەیەی کە ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" ڕانەگەیاندووە، میدیایەکی نزیک لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ ئامادە کراوە؛ بەپێی یاساکە، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئەگەر چەک دابنێن و بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، دەتوانن لە هەندێک ئاسانکاریی یاسایی سوودمەند بن، بەڵام لە بەرامبەردا ڕووبەڕووی چەند بەربەست و سنووردارکردنێک دەبنەوە.
-
کاریگەریی سەرسوڕهێنەری ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد، لەسەر ناوچەکە
ڕۆژنامەنووسی دێرین و ناسراوی تورکیا دەڵێت ئاشتیی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد هاوکێشەکانی عێراق، سووریا و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
ڕۆژنامەی نەشناڵ؛
قۆناغێکی نوێ لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە
بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان، چالاکییە سەربازییەکانی PKK بەو شێوازەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەبوو، بە کردەیی کۆتایی پێ هاتووە؛ بەڵام ڕاگەیاندنی پرۆسەی داماڵینی چەک بە واتای لەناوچوونی ئەم گرووپە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.
-
ئایا وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و کورد دەستی پێکردووە؟
پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و پەکەکە هاوکێشە سیاسییەکانی لە عێراق و سووریا بردۆتە قۆناخێکی نوێ کە لەم قۆناخەدا دۆژمنە دێرینەکانی تورکیا هێدی هێدی دەبنە هاوبەشی ئەمنی و سیاسی ئەو وڵاتە.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد شی دەکاتەوە؛
پێگەی تەمومژاویی پەکەکە و ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی تورکیادا
لە کاتێکدا بێسەروبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پێگەی ناڕوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتیدا لەگەڵ حکوومەتەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەردەوامە، بە وتەی "ئەلیزا مارکۆس"، ئەم گرووپە دوای ڕاگرتنی خەباتی چەکداری تووشی جۆرێک لە سەرلێشێواوی ستراتیژی بووە و چارەنووسی دانوستانەکانیش هێشتا لە نێو تەمومژدایە.
-
ئەردۆغان:
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە چاوەڕوانین هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
-
قەرەیلان: بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە دوو هەنگاوی سەرەکی پێویستە
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیامێکی بۆ ۳۳ـیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆشنبیریی کورد لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا نارد و تێیدا ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کردووە.