سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە تۆمەتبارانی کوشتنی کاندیدەکەی هاوپەیمانی سیادە دەستگیر کراون و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڤیدیۆی دانپێدانانەکانیان بڵاو دەکرێتەوە.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كردنە ئامانجی سەفا مەشهەدانی، كردەوەیەكی تیرۆرستی بووەو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو رووداوە پێكدەهێنێت.
مەسعوود بارزانی، سهرۆكی پارتی و مەحموود مەشهەدانی، سهرۆكی پهرلهمانی عێراق كۆبوونهوه و ڕایانگهیاند، نابێت بە هیچ شێوەیێک قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم بکرێت.