هێرشی ئەمریکا
-
پزیشكیان واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ IAEA كرد
سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردوە.
-
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات
سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهپهیامێکدا پێشوازی له ئاگربهستی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد و ڕایگهیاند: تهنها ڕێگه بۆ ئاسایش و سهقامگیریی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنهر و لێکتێگهیشتنی هاوبهشه.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێران به سهركهوتن كۆتایی پێ هێنا
مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.
-
مەسروور بارزانی:
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: "گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون."
-
پەرلەمان هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی پەسند کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پەسەند کرا.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، ئێران شەڕەکەی بردەوە
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.
-
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست؛
عەباس عێراقچی: هێزەكانمان ئازایانە تا دوا سات بەرگرییان كرد
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسای ڕاگرتنی هاوكاری لەگەڵ IAEA تاوتوێ دەکات
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پەرلەمان پڕۆژە یاسایێک بۆ ڕاگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات.
-
قەتەر:
بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.
-
سوپای پاسداران:
واشنتن بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاوانێکی ئاشکرای کرد
سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا بەم هێرشە کە بۆسەر دامەزراوە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامی دا بەکردار خۆی خستە بەرەکانی دەستردرێژییەوە.
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران؛
سعوودیە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان
لەباری هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
-
عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
حکوومەتی عێراق لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵ دەردەبڕێت و ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.
-
عەباس عێراقچی:
هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەبێ سزا تێناپەڕێت و ئێران مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.
-
بەرپرسێکی قاعیدە لە هێرشی ئەمریکا کوژرا
بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی (پارێزەرانی ئایین)ی سەر بە قاعیدەی لە هێرشێکی ئەمریکا لە سووریا کوژرا.