بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەمیانی وتارێكدا لە دانیشتی گشتیی پەرلەمان ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەن لە مەجلیسدا پڕۆژە یاسایێک پەسەند بکەن کە هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕابگرێت، تا ئەو کاتەی کە گەرەنتی بۆ ڕەفتاری پیشەیی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەبێت.
قاڵیباف ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی فەتوا ڕێبەری باڵا، ئێران هیچ پلانێکی بۆ چالاکیی ئەتۆمی نائاشتیانە نییە، بەڵام جیهان بە ڕوونی تێبینی ئەوەی کردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ کام لە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکردوە و بوەتە ئامرازێکی سیاسی.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پەرلەمان پڕۆژە یاسایێک بۆ ڕاگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات.
News ID 225637
Your Comment