نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی ئاشتی بەکاربهێنرێت

بەرپرسێکی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت،  نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەکاربهێنرێت، ناوی پرۆسەكە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە میدیا خەبەر دەڵێت: پێناسەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە "تورکیایێکی بێ تیرۆر" بە تەواوی هەڵەیە و جێگای قبووڵ نییە.

ناوبراو وتیشی: دەبێت ئەم پێناسەیە لە بەرنامەی کاردا لاببرێت، ناوی ئەم پرۆسەیە ڕوونە؛ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە.

هۆزات، جەختی كرد لەوەی، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی بەرجەستە بنێت، دان بە شوناسی کوردا بنێت لە دەستورو، ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان زامن بکات.

ناوبراو وتیشی: چیتر شەڕی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام نادەن، دەیانەوێت سیاسەتێکی دیموکراسی پەیڕەو بکەن، پێویستە تورکیاش ڕێوشوێنی یاسایی و دەستورییان بۆ ئامادەبکات و ڕێگایان بۆ بکاتەوە بۆ بەشداری کردن لە ژیانی سیاسیدا.

News ID 225650

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha