عەلی باپیر: خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان بە ڕەوا نازانم

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕەخنە لە شێوازی ئیدارەدانی پەرلەمان دەگرێت و دەشڵێت: "باوەڕم بەم خولەی ئێستای پەرلەمانی کوردستان نییە و بەڕەوای نازانم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕووداو ئاماژەی بەوەکرد: "لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی باشمان هێنابوو، بەڵام ئەنجامی باشیان نەداینێ، بۆیە زوڵمێکی گەورەمان لێکرا، هەموو لایێک یەکدەنگ بوون کە لەو هەڵبژاردنەدا ساختەکارییێکی زۆر کرابوو ".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "با یەک جار یەکێتی و پارتی واز لە خەڵک بهێنن، هەڕەشەیان لێنەکەن و تەماحیان پێنەدەن و پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ نەبەن، ئەوکات دەبینن ئەنجامەکان چۆن دەبێ".

لەبارەی هۆکاری شکستهێنانی پێکهێنانی هاوپەیمانی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن، عەلی باپیر باسی لەوەکرد: "هەندێک لایەن بەخاتر خوایی وتوومانە وەرنە ناو هاوپەیمانێتییەکە، کەچی هەندێک مەرجی تەعجیزیان بۆ دادەناین و دەیانویست هەموو شت بەدەستی خۆیان بێت".

عەلی باپیر بێئومێدیی خۆی لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و وتی: "باوەڕم بەم پەرلەمانە نییە و بەڕەوای نازانم، چوونکە پێشوەخت ژمارەی کورسییەکانی دابەش کرابوو".

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاند: "باوەڕم بە دروست کردنی دەوڵەتی کوردی هەیە، کورد مافی خۆیەتی هەموو پارچەکانی یەکبخرێتەوە و یەک دەوڵەتی هەبێت، کێ پێیناخۆشە کێشەی خۆیەتی".

عەلی باپیر ڕەخنەی توند لەوڵاتانی کەنداو دەگرێت و دەڵێت: ئەمریکا لەوسەری دنیاوە دەچێتە وڵاتانی کەنداوە و یەک دنیا پارەی پێدەدەن، بەڵام خەڵکی غەززە پێویستیان بە قومێک ئاوی خواردنەوەیە، نایاندەنێ".

لەبارەی کوردستانی سووریاشەوە، عەلی پابیر ڕوونیکردەوە، باوەڕی تەواوی هەیە کە کوردانی سووریا مافی ئەوەیان هەیە فیدراڵی و هەرێم و دەوڵەوتیان هەبێت، بەڵام واباشە ئەوان لەئێستادا مامەڵە لەگەڵ واقیعی ئێستای ناوچەکە بکەن.

بە وتەی عەلی باپیر، ئەوەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر کردی ١٠٠٪ ڕاست بوو، چوونکە ئیسرائیل هیچیان بۆ حەماس نەهێشتبوو، و پلانی لەناوبردنی تەواوەتی بزووتنەوەکەیان هەبوو.

News ID 225539

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha