ئازادیی ئۆجەلان مەرجی PKKیە بۆ چەکدانان

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تەنها خودی عەبدوڵا ئۆجەلان دەتوانێت چەک لە شەڕڤانان و گەریلا وەرگرێت، بۆیە پێویستە هەلومەرجی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ دروست بكرێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات، ڕایدەگەیێنێت: "لەدوای کۆنگرە چووینە پرۆسەیێکی زۆر گرنگ و مێژوییەوە، بە ڕوونی دەڵێین، تەنها خودی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی چەک لە شەڕڤانان و گەریلا وەربگرێت، ئەوەش تەنها بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، لە پرۆسەیێکی جدییدان، تورکیا بە گشتی دەگۆڕێت، گۆرانەکە بە تەنها بۆ کورد نییە، ئەوە بەمانای پرۆسەی گۆڕین و گۆڕانکاری تەواوی تورکیا دێت، بە مانای دیموکراتیزەکردنی تورکیا دێت، پێویستە کۆمەڵگەی بۆ ئامادە و بەشدار بکرێت، بێگومان سیاسەت و ڕاگەیاندن ئەوە دەکات، ئەوەی لە ئێستادا هەیە نە زمانی سیاسەتە نە زمانی ڕاگەیاندنە.
بەسی هۆزات باسی لەوەش كرد، لە پرسی ڕێبەر ئاپۆدا، لەلایەنی هەڵگرتنی گۆشەگیری، نەهێشتنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی، دروستكردنی هەلومەرجی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەدا کە بتوانێت بە ئازادیی مامەڵە بکات، لەگەڵ هەمو بازنەکان کۆ ببێتەوە و جەهەپە و ئۆپۆزسیۆن دەتوانن بە بوێری زیاترەوە لەمە نزیک ببنەوە، دەتوانن موخاتەبی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ بکەن، دەبێت قبووڵی بکەن، ئەو پڕۆسەیە دەتوانێت تەنها بەمجۆرە بەڕێوەبچێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکوو ئێستا هێرشەکان بەردەوامن، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە پێداگری لەسەر شەڕ هەیە، تا ئەو هێرشانە بەردەوام بن، بەدڵنیاییەوە گەریلا نابنە قوربانی چەقۆ لە ملی خۆیان، وەڵام دەدەنەوە و پاراستنی ڕەوای خۆیان دەکەن، ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو شەڕەکە قورستر دەکات.

News ID 225508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha