بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕاگەیاندنەی لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی کردنەوەی بەربانگی ئێوارەی ئەمرۆ بوو لەگەڵ سەرپەرشتیار و راهێنەر و دەستەی کارگێڕیی و یاریزانانی یانەی نەورۆز و ژمارەیێک لە کەسایەتی دیاری وەرزشی و هونەرمەندی شاری سلێمانی.
لاهوور شێخ جەنگی ستایشی یانەی نەورۆزی کرد و ڕیگەیاند؛ سەرکەوتنەکانی یانەکە مێژوویێکی پرشنگداری تۆمار کردووە کە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی هەمووان، دیمەنە جوان و پڕ لە هاندەرە سەرسەختەکانی یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆزیش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگی داوەتەوە و بۆ سلێمانی و خەڵکە خۆشەویستەکەی جێگەی خۆشحاڵییە.
لاهوور شێخ جەنگی هەوڵەکانی یانەی نەورۆزی بەرز نرخاند و داوای لە یاریزانەکان کرد خۆیان زیاتر ماندوو بکەن و باشتر خۆیان ئامادەبکەن بۆ یارییەکانی داهاتوو تا نازناو و پاڵەوانیەتی بۆ نەورۆز و سلێمانی تۆمار بکەن، وەک سەرۆکی یانەکەش پشتگیری و پشتتوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە لە پێناو سەرکەوتنی نەورۆز و خزمەت کردنی کەرتی وەرزش لە شاری سلێمانی.
Your Comment