بارزانی و تاڵەبانی جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەنەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۳/۱۶  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا.

دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.

لەم بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی گوتی "کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو ، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین.

تاڵەبانی وتیشی: "کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا،  حکوومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان".

بارزانی و تاڵەبانی جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەنەوە

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە: "ئەوە دووجارە کۆبوونەوەی باش و ئەرێنیمان بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێ کردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی. پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە سەر ئەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارم، تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکوومەت لە کاتێکی نزیکدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان دڵیان خۆش بێت بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوانمان".

News Code 225062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha