زام و ئازاری هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند زام و ئازاری هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۶ـی ئاداری ۲۰۲۵، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بەبۆنەی لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بڵاو کردەوە و دەڵێت: زام و ئازاری تاوانی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت.

هەروەها لە پەیامەکەی مەسعوود بارزانی هاتووە: "بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە."

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: "لە سی و حەوت ساڵەی کارەساتی بۆمبباران کردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین."

News Code 225058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha